وەزارەتی دارایی و ئابووری کۆتایی بە خولیێك سه‌باره‌ت به‌ته‌نده‌ر ھێنا

وەزارەتی دارایی و ئابووری کۆتایی بە خولیێك سه‌باره‌ت به‌ته‌نده‌ر ھێنا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووی له‌ هه‌واڵێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵێ زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ھۆڵی کۆبونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری، وەزارەتی دارایی و ئابووری، به‌ ئاماده‌بوونی "ڕابەر سدیق" بریکاری وەزارت بە وەکالەت کۆتایی بە خولی پرۆسەی "ئامادەکردنی تەندەر و کردنەوەو شیکردنەوەی" ھێنا.

خولەکە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند، فەرمانبەران لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بەشداریان تێدا کرد و بڕوانامەی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.

سەرەتا بریکاری وەزارتی دارایی و ئابووری وته‌یه‌كی پێشکەش كرد، باسی لە گرنگی بەڕێوەچوونی خولی "ئامادەکردنی تەندەر و کردنەوەو شیکردنەوەی" بۆ بەشداربووان کرد، کە یەکێکە لە بڕگە گرنگەکانی ناو ڕێنمایی گرێبەستە گشتیەکانی حکومەت، ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٦.

گوتیشی، کردنەوەی خول گرنگیەکەی ئەوەیە سه‌باره‌ت به‌ھەموو بوارێک چ بواری "شیکردنەوەی تەندەر و ڕێنمایی گرێبەستەکان چ بواری ژمێریاری" بێت، وەکو ھەنگاوێکە بۆ دروستکردنی چەند ڕاھێنەرێک بۆ فەرمانبەرانی دیكه‌، بنەمای ئیشکردن و سەرکەوتنی فەرمانبەر لەوە دایە، بەرنامەی دامەزراوەی خۆی بزانێ، لەگەڵ پێناسەی ناونیشان و کارەکەی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ھیوادارم ئەوەی لەم خولە فێری بوون، ئێوەش ببنە ڕێنیشاندەرێک بۆ فەرمانبەرەکانی دیكه‌، بۆ زیاتر ڕێکخستنی ئیش و کارەکانتان، چونکە سەرکەوتنی فەرمانبەرێک لە ئیش و کاری دا سەرکەوتنی بەشەکەی و دواتر وەزارەتەکەیەتی.

لە کۆتایدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو، دەستخۆشی لە ئێوە دەکەم بۆ بەشداریکردنتان لەم خولە، چونکە زۆر پێویستە بۆ ڕاپەراندنی ھەموو ئیش و کارێک لە دام و دەزگاکان، لە پێناوی پێشخستنی ئیش و کاری حکومەت و پێشکەش کردنی خزمەت گوزاری لە بوارە جیاجیاکان بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان
payamner -
Top