سلێمانی.. لە زیندانی چاکسازی گەوران گەنجێک بە ھۆکارێکی نادیار گیان لەدەست دەدات
شێرکۆ عارف، بەڕێوەبەری زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی، ڕایگەیاند: "من کاتژمێر 6 بەیانی لە ڕووداوەکە ئاگادار کرامەوە کە شەوی ڕابردوو، گەنجێکی زیندانی بە ھۆکارێکی نادیار گیانی لەدەست داوە".
بەڕێوەبەری زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو: "تا ئێستاش نازانرێت ھۆکاری مردنەکەی چی بووە، بۆیە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە، تا ڕاپۆرتی پزیشکی تەواو نەبێت، ناتوانین ھیچ بلێین و ھەموو ئەو ھەواڵانەش کە لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەخۆخنکاندنی دەدەن، بێ بنەمان".
گوتیشی: "ئێستا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕوودانی گیان لەدەست دانەکەی لیژنەیەکمان پێک ھیناوە، کە گەنجەکە لە دایکبووی 1993یە، بەپێی مادەی 406 زیندانی کراوە".
باسنیوز
