ڕاوێژکاری ڕۆحانی لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆ بووەوە

 ڕاوێژکاری ڕۆحانی لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆ بووەوە
ڕاوێژکاری تایبەتی حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ئێران، بۆ کاروباری نێودەڵەتی سەدانی سووریای کردووە و ئەمڕۆ لە دیمەشق لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕووسیا کۆ بووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (میهر) ئەمیر عەبدوڵاهیان، ڕاوێژکاری تایبەتیی سەرکۆماری ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017 -1- 26 سەرەدانی دیمەشقی کردووە و لەگەڵ بەشا ئەسەد لەبارەی پرس و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە و پەیوەندیی دوولایەنی ئێران و سووریا گفتوگۆیان کردووە.

ئەم ڕاوێژکارەی حەسەن ڕۆحانی دوێنێ چوارشەممە لەگەڵ "هەدیە عەباس" سەرۆکی "پەرلەمانی خەڵکیی کۆماری عەرەبیی سووریا" لە دیمەشق کۆ بووەتەوە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان دوێنێ سەردانی حەسەن نەسروڵا، سەرۆکی حزبوڵای لونبانی کردووە و لەبارەی دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە پێکەوە گفتوگۆیان کردووە.

ئەمریکا و بەشێک لە ولاتانی ئەورووپا ئێران بە پاڵپشتیی گرووپ و هێزە چەکدارەکانی ناوچە وەک "حزبوڵای لوبنان، حەماس، حەشدی شەعبی و حووسییەکانی یەمەن" هەروەها خوزیاری مانەوەی حکوومەتی سووریا تۆمەتبار دەکەن."

ئێران ساڵانە بە دەیان ملیۆن دۆلار یارمەتیی دارایی حکوومەتی سووریا دەکات و لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا بەردەوام لە شەڕی ناوخۆیی سووریا بەشداریی هەبووە و زیاتر لە سێ هەزار چەکداری لە سووریا کوژراون.







باسنيوز

Top