ئەمریکا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییانی سەردانی کوردستانی باکوور نەکەن

 ئەمریکا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییانی سەردانی کوردستانی باکوور نەکەن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاووڵاتییانی وڵاتەکەی ئاگادار دەکاتەوە، کە سەردانی کوردستانی باکوور نەکەن.

رۆژی پێنجشەممە 26/1/2017، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا داوای لە گەشتیارانی ئەمریکی لە تورکیا کرد، خۆیان لە سەردانیکردنی کوردستانی باکوور بپارێزن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆکاری ئەو هۆشدارییەی بۆ ”ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆریستی“ لە کوردستانی باکوور گەراندووەتەوە.

هۆشدارییەکە هەموو ناوچە گەشتیارەکانی تورکیاش دەگرێتەوە، وەک چێشتخانە، بار و دیسکۆکان، شوێنەکانی خواپەرستی (مزگەوت و کڵێساکان).








باسنيوز
Top