رێنمایەکانی وەزارەتی دارایی لەبارەی خەرجکردنی پارەی ھاندانی ماموستایان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت

رێنمایەکانی وەزارەتی دارایی لەبارەی خەرجکردنی پارەی ھاندانی ماموستایان گۆڕانکاری تێدا دەکرێت
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە وخوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: رێنمایەکانی وەزارەتی دارایی لەبارەی خەرجکردنی پارەی ھاندانی ماموستایان لەگەڵ ئەم قۆناغە ناگونجێت و گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و ھەموو ماموستایان دەگرێتەوە.



پرۆفیسۆر "ئیبراھیم سمۆ" سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "رێنمایەکانی وەزارەتی دارایی لەبارەی خەرجکردنی پارەی ھاندانی ماموستایان ناگونجێت بۆ قەیرانی ئێستای ھەرێم، بەڵام بۆ دوای قەیرانی دارایی دەکرێت، بۆیە ئەو رێنمایەی دەرچوونە سەرناگرێت، چونکە بەپێی رێنمایەکان پێویستە ھەفتانە ماموستانە ٢٤بەشەوانە بڵێتەوە ئەگەرنا پارەکەی پێنادرێت، بۆیە ئێمە داوامان کردووە کە پێویستە ھیچ مەرجێکی نەبێت و ئەو پارەیە ھەموو ماموستایان بگرێتەوە و گۆڕانکاری لە رێنمایەکان بکرێت."



ئیبراھیم سمۆ گوتی: بۆ ئەو مەبەستە ئێمە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کۆبووینەوە و ئەوانیش لەگەڵ ئێمە ھاوڕابوون و نووسراویش ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە کە ئەوپارەی ھاندانی ماموستایان ھەموو ماموستایان بگرێتەوە و مەرجی نەبێت.



وتیشی: داواکراوە رێنمایەکان بەوشێوەیە بێت کە پارەی ھاندانی ماموستایان١٠٠ھەزار بۆ ناوشار و ١٥٠ھەزار بۆ دەرەوەی شار ھەموو ماموستایان بگرێتەوە و ئەو رێنمایەی ئێستا دەرچووە لەگەڵ ئەم قۆناغە ناگونجێت
payamner -
Top