ئەمڕۆ چڵەی ماتەمینی دایكە زۆلێخا لە ھەولێر بەرێوەچوو

ئەمڕۆ چڵەی ماتەمینی دایكە زۆلێخا لە ھەولێر بەرێوەچوو
ئەمڕۆ چوارشەمە لە ھۆلی لێژنەی ناوچەی ئاشتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری ھەولێری پایتەخت، چلەی ماتەمینی دایكە زۆلێخا كە نازناوی دایكی پێشمەرگەی پێ بەخشرابوو بەرێوەچوو.
ئەو بۆنە خەمناكە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حزبی و حكۆمی و فەرماندە باڵاكانی ھێزی پێشمەرگە و جەماوەڕێیكی زۆر و خانەوادەی دایكە زۆلێخا یادكرایەوە.
دایكە زۆڵێخا لە گەڵ ھاتنی داعش بۆ سەرھەرێمی كوردستان وەكی وەیەك بۆ خاك و نیشتیمان و وەك ئەركی سەرشانی خۆی ئەو بڕە پارەی بۆ فەریزەی حەج ئامادە كردبوو بڕیار دەدات ئەو پارەیە بۆ خزمەتی پێشمەرگە تەرخان بكات، سەردانی گشت محوەرەكانی ھێزی پێشمەرگەی كوردستانی دەكرد بە دەستی خۆی خواردنی بۆ روولە پێشمەرگەكانی دورست دەكرد.
payamner -
Top