ئاسایشی سلێمانی پێنج تاوانباری ما‌دەی هۆشبەر سزا دەدات
ئەمڕۆ چوارشەممە 25\1\2017، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی، رایدەگەیاندووە "به مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردن و ڕێگرتن له هێنان و بازرگانیكردن به هه‌موو جۆره ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانی به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 14ی موخەدرات، له ڕۆژانی (7/6/2016) بۆ (16/9/2016) پێنج كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كانیان و ڕوانە‌كردنیان بۆ دادگا، له ڕۆژی (24/1/2017) له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییەوه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه سزا دران:
1- تاوانبار (م،ا،ج) له‌دایكبووی ساڵی (1982) عێراق، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به تاوانی به‌كارهێنانی ما‌دەی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراوه، سزا دراوه بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
2- تاوانبار (ش،ش،ح) له‌دایكبووی ساڵی (1979) عێراق، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به تاوانی به‌كارهێنانی ما‌دەی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراوه، سزا دراوه بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- تاوانبار (س،ج،ع) له‌دایكبووی ساڵی (1983) عێراق، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به تاوانی به‌كارهێنانی ما‌دەی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراوه، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- تاوانبار (ا،ا،ف) له‌دایكبووی ساڵی (1993) عێراق، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به تاوانی به‌كارهێنانی ما‌دەی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراوه، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
5- تاوانبار (ك،ڕ،گ) له‌دایكبووی ساڵی (1993) عێراق، پیشه‌ی خوێندكار، ره‌گه‌ز نێر، به تاوانی به‌كارهێنانی ما‌دەی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراوه، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ و نیو، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
باسنيوز
