مامۆستایانی ئایینیی سۆران لە مەترسییەكانی مادە هۆشبەرەكان ئاگادار كرانەوە

 مامۆستایانی ئایینیی سۆران لە مەترسییەكانی مادە هۆشبەرەكان ئاگادار كرانەوە
بەمەبەستی وشیاركردنەوەی زیاتری كۆمەڵگە لە مەترسییەكانی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان، نووسینگەی سۆرانی مافی مرۆڤ، بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سۆران ڤۆركشۆپێكی بۆ ژمارەیەك مامۆستا و وتاربێژانی مزگەوتەكان ساز كرد.

وەیسی سەعید، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 25-1-2017 بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی زیاتری كۆمەڵگە، لە مەترسییەكانی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان، نووسینگەی سۆرانی مافی مرۆڤ، بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سۆران ڤۆركشۆپێكی بۆ ژمارەیەك مامۆستا و وتاربێژانی مزگەوتەكان ساز كرد."

ڕاشیگەیاند "لەو ڤۆرکشۆپەدا باس لەمەترسییەكانی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان كرا و و وشیاركردنەوەی هاووڵاتیانی لە مەترسییەكانی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان بە گرنگ و پڕ بایەخی دانرا، كە هەمیشە دوژمنان لەڕێگەی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكانەوە، دەیانەوێت تاكی كورد بڕووخێنن و شیرازەی خێزان تێك بدەن، بۆیەش ڕووبەڕوو بوونەووەی ئەم پیلانە مەترسیدارە ئەركی هەموو لایكە، هەوڵیش دەدەین لەڕێگەی وتاری هەینییەوە هەڵمەتێكی وشیاركردنەوە ئەنجام بدەین، چونكە هەمیشە مامۆستایانی ئایینی، لە وشیاركردنەوەی كۆمەڵگە لە هەموو بابەتە مەترسیدارەكاندا رۆلی دیاریان هەبووە".

بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، گوتیشی "لە ڤۆرکشۆپەكەدا لەلایەن جواد سوار، بەڕێوەبەری نووسینگەی سۆرانی مافی مرۆڤ، بابەتێك پێشكەش كرا، باسی لە پێناسەو مەترسییەكانی مادە هۆشبەرەكان كرد و جۆرەكانیانی خستەڕوو، لەگەڵ باسكردنی فاكتەرەكان كە دەبێتە مایەی ئالوودەوبوونی مرۆڤ،، هەرەوەك زیانەكانیان باس كرد، بۆ ئەمەش چەندین داتا و ئاماری خستەڕوو، هەروەها هەڵوەستەی لەسەر لایەنە خراپەكانی كرد، لەڕووی ئایینی و تەندروستی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و رامیاری".








باسنیوز


Top