بەڕێوەبەری گشتیی باج و دەرامەت 15 كهیسی گهندهڵی ئاشكرا دهكات
دکتۆر کەمال وەرتی بەڕێوەبەری گشتیی باج و دەرامەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەباسی راگەیاند: ١٥ دۆسیەی تایبەت بە گەندەڵی کردن لە باج ھەبووە و دوای لێکۆڵینەوە کەیسەکانیان داوەتە دەستەی نەزاھە، گوتیشی: ئەو کەیسانە کەیسی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل و خانووبەرە و دوکان و پەیمانگای ئەھلی تێدایە ئەوانە ئاسانکاریان بۆ کراوە کە بە فیڵ و تەزویر باج نەدەنە حکوومەت.
ئیختیڵاس جۆرێکە لە گەندەڵی کارگێڕی و دارایی فەرمانبەرێک یان بەرپرسێک بۆ بەرژەوەندی کەسانی تر فیڵ و ساختەکاری دەکات و پلە و پۆستەکەی بەکاردەھێنێ و پارەی گشتی بەفیڕۆ دەدات.
ئاماژەی بەوەدا بەھۆی ئەو فیڵ و ساختەکاریانە سەدان ملیۆن دینار ئیختیڵاسی تێدا کراوە، گوتی: لە دۆسیەیەک ٨٠ ملیۆن دینار ئیختیڵاس کراوە، لە دۆسیەیەکی تر ١٠٠ ملیۆن ئیختیڵاس کراوە، بە گشتی لە سەرووی ٢٠٠ ملیۆن دینار ئیختیڵاس کراوە.
کەمال وەرتی ئاشکرای کرد: بۆ ئەو کەیسانە ئیجرائاتەکانی خۆمان کردووە ولیژنەی لێکۆڵینەوەمان پێکھێنا کە خۆم سەرۆکی لیژنەکە بووم لە ئەنجامی لیکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت ئەو کەیسانە ئیختیڵاس وتەزویری تێدا کراوە بۆیە بابەتەکەمان دایە دادگای نەزاھە.
بەپێی ماددەکانی٣١٦ و ٣١٥ و ٣٢١ لە یاسای ژمارە ١١١ی سزاکانی عێراقی ئەوە فەرمانبەرەی ئیختیلاس و بەفیرۆدانی پارەی گشتی بەسەر ساخ بێتەوە ئەوە لە کار دەکرێ و بەند دەکرێت، دووپاتی ئەوەش کراوەتەوە کە ئەو جۆرە تاوانبارە دەبێت ئەو پارانە بگەرێنێتەوە کە بۆ کارئاسانی ئیخیلاسی تێدا کردووە.
payamner -
