“حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی بۆ تەرخانکردنی بودجە بۆ کۆمسیۆن دەربڕیوە”

 “حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی بۆ تەرخانکردنی بودجە بۆ کۆمسیۆن دەربڕیوە”
ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، باس لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات و ڕای دەگەیەنێت: "هەوڵدەدرێت ئەمساڵ هەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بکرێت".

جووتیار عادل، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشانداوە بودجە بۆ کۆمسیۆن تەرخان بکات، تا لەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: “بڕیارە ئەمساڵ لە مانگی 11دا هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت”. گوتیشی: “کۆمسیۆن ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن ساز بکرێت”.

لە 21\9\2013، هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا و بەپێی یاساکانی هەرێمی کوردستان، هەر خولێکی پەرلەمان بۆ ماوەی 4 ساڵە.








باسنیوز
Top