“حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی بۆ تەرخانکردنی بودجە بۆ کۆمسیۆن دەربڕیوە”
جووتیار عادل، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی نیشانداوە بودجە بۆ کۆمسیۆن تەرخان بکات، تا لەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت”.
ئەوەشی خستەڕوو: “بڕیارە ئەمساڵ لە مانگی 11دا هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت”. گوتیشی: “کۆمسیۆن ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن ساز بکرێت”.
لە 21\9\2013، هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا و بەپێی یاساکانی هەرێمی کوردستان، هەر خولێکی پەرلەمان بۆ ماوەی 4 ساڵە.
باسنیوز
