دوژمنە سەرسەختەکەی ئێران دەستبەکار بوو و دەڵێ ”ئێران یەکەم، دووەم و سێیەم دوژمنی ئەمریکایە

 دوژمنە سەرسەختەکەی ئێران دەستبەکار بوو و دەڵێ ”ئێران یەکەم، دووەم و سێیەم دوژمنی ئەمریکایە
وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا دەستی بە کارەکانی لە وەزارەتی بەرگری (پنتاگۆن) کرد.



رۆژی دووشەممە 24/1/2017, جەنەڕال جەیمس ماتیس وەک وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەستبەکار بوو و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندە سەربازییە باڵاکانی سوپای وڵاتەکەی ئەنجام دا.



جەنەڕال جەیمس ماتیس پێشتر فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە یەکێک لە دوژمنە سەرسەختەکانی ئێران دادەنرێت.



لەو کاتەی لە ساڵی 2010 ماتیس وەک فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستبەکار بوو، باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لێی پرسی کاری لەپێشینەت چی دەبێت، ئەویش لە وەڵامدا گوتی، ”ئێران یەکەم ئێران، دووەم ئێران و سێیەم دوژمنی ئەمریکایە“.



باسنیوز
Top