مه‌رج و رێنماییه‌كانى راوكردنى باڵنده و ئاژه‌ڵى كێوى ده‌گۆڕدرێن
سه‌مه‌د محه‌مه‌د، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ـى راگه‌یاند: " هه‌ست ده‌كه‌ین ڕاوكردنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوى له هه‌رێمى كوردستان زۆر جار به‌شێوه‌یه‌كى بێ سه‌روبه‌ره، ئه‌وه‌ش زیانى به‌و سامانه گه‌یاندووه، بۆیه به پێویستمان زانى مه‌رجه‌كان هه‌موار بكه‌ینه‌وه".
گوتیشى :" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ چه‌ند رێكخراوێكى ژینگه‌یى عێراقى گفتوگۆمان كردووه و بڕیاره لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى رێنماییه‌كان پێكبهێنین و هه‌ندێ مه‌رج له پێدانى مۆڵه‌ت به ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت ڕاو بكه‌ن، قورس‌تر بكه‌ین".
ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه، كه مه‌رجى ڕاوكردن ده‌كه‌ین به‌وه‌ى كه پێویسته كه‌سى ڕاوچی ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى ڕاوچیان بێت و پابه‌ند بێت به كاته‌كانى ڕاو و جۆرى باڵنده‌كان كه بۆ ڕاوكردن دیاری كراون، هه‌روه‌ك سزاى سه‌رپێچیكارى ژینگه‌یى قورس‌تر ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها له‌مه‌ودوا به‌هاوكارى و ئاگادارى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار، هاوكارى ئه‌و جووتیارانه ده‌كرێت كه ڕاوى ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌كه‌ن زیان له كشتوكاڵیان ده‌ده‌ن.
bas news-
