"ده‌بێت هه‌ر ئافره‌تێك پارچه‌یه‌ك زێڕ ببه‌خشێت"
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به میدیاكانی عێراقیی گوتووه" لیژنه‌كه ئافره‌تانی شاری مووسڵ ناچارده‌كه‌ن پارچه‌یه‌ك زێڕ(ئاڵتوون) بده‌نه رێكخراوی داعش و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش له به‌ری ده‌سته راستی شاری مووسڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر ئافره‌تێكیش هاوكاریی چه‌كدارانی داعش نه‌كات، سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت".
هه‌ر بۆیه به‌ناوی پابه‌ندنه‌بوون به‌و داواكاریانه‌ی "دیوانی الحسبة" چه‌كدارانی داعش چوار ئافره‌تیان پێكه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه و له پێشچاوی خه‌ڵكی جه‌ڵدیان لێداون".
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه پاش ئه‌وه‌ی داعش رووبه‌رێكی فراوانی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستداوه، مووچه‌ی چه‌كداره‌كانی بۆ نیوه كه‌مكردووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستیداوه گرنگ و پڕ به‌رهه‌م بوون و له‌و رێگه‌وه پاڵپشتی چه‌كدارانی ده‌كرد".
k24 -
