وه‌زاره‌تی گواستنەوە و گەیاندن لێژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ تاوه‌ره‌كانی پێکهێنا
ئومێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند: "له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر مه‌ترسیی تاوەری هێڵەكانی گەیاندن هەیە تاكوو ئێستا هیچ راپۆرتێكی تەندروستی، یاخود لە هیچ كۆنفرانسێكی بواری گەیاندن كە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی بواری گەیاندن بەشداری دەكەن و تەنانەت كادیرەكانیشمان کە لەرێگای بەدواداچونەكانیانەوە ئەنجامی دەدەن، نەگەیشتوون بە هیچ ئەنجامێك لەوەی ئەو تاوەرانە زیانی مەترسیداری تەندروستییان هەبێت."
گوتیشی: "وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن چەندین ڕێنمایی ستانداردی دەرکردووە بۆ مەرجی دانانی تاوەرەكان كە پشتی بەستووە بە به‌رنامه‌ی خۆپاراستن له تیشكی كارۆموگناتیسی كه سه‌ر به (رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییه) بەوەی كه پێویسته كۆمپانیاكانی گه‌یاندن له بواری خزمه‌تگوزاریی مۆبایل و ئینته‌رنێت سنوورێك دابنێن بۆ هۆكاره‌كانی خۆپاراستن دژ به تیشك و داواشمان لێ کردوون کە پێویسته پابه‌ند بن به رێنماییه‌كانی جیهانی له خۆپاراستن له تیشك."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ئه‌وه‌شی خستەڕوو کە لیژنەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەردەوام سەردانی تاوەرەكانیان كردووە لەوەی دڵنیا ببنەوە بەپێی ستاندارد و رێنماییەكان تاوه‌ره‌كان داندراون، لەو ڕووەوە دانانی چه‌ند تاوه‌رێكی هه‌ڵوه‌شاندووەته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بوون".
باس‌نیوز
