دهۆک.. بکوژی کچە خوێندکارەکە دەستگیر کرا
بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند بکوژی کچە خوێندکارەکەی ئاکرێ دەستگیر کراوە.
نقیب هێمن، وتەبێژی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای دهۆک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند" پۆلیس توانی دوای دوو مانگ لە لێکۆلینە و بەدوا داچونەکانی بکوژی کچە خوێندکارەکەی گوندی کونچی سەربەقەزای ئاکرێ دەستگیر بکات، ئێستا لێکۆلێنەوەن لەگەڵ تاوانبارەکەدا دەستی پێکردووە".
گوتیشی "پیش دوو مانگ کچە خوێندکارێکی زانکۆی تەمەن 22ساڵ لە گوندی کونچی خۆڕی سەربەقەزای ئاکری لەلایەن کوڕێکی تەمەن 26 بەناوی (ب.ە) ،بە دەستڕیژی کڵاشینکۆف کوژرا.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەکە سەرەتا نکۆڵی لە تاوانەکەی کردووە، بەڵام دواتر وتویەتی من ئەو کچەم خۆشویستوە و چەند جارێ چومەتە خوازبێنی ،بەڵام ئامادەنەبوو شوم پیبکات بۆیە منیش ئەوم کوشتوە.
bas newss-
