ھەولێر؛ دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەست دا

ھەولێر؛ دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەست دا
دوو ماتۆڕسوار کە خەڵکی تەلەعفەرن، ئەمڕۆ لە گەڕەکی نەورۆز بە ھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە گیانیان لەدەست دا و ئەو شوفێرەش کە لێی داون، زامدارە.



ڕائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند: سەعات یەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی، لە چوارڕێیانی نەورۆز لە ھەولێر، دوو ماتۆڕسواری خەڵکی تەلەعفەر کە تورکمانن و دانیشتووی ھەولێرن، لە ترافیکی سووریان داوە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا دەبڵ قەمەرە، خۆی پێدا کێشاون و بەو ھۆیەشەوە ھەردوو کەسەکە مردوون و شوفێرەکەش بریندارە.



ڕائید ھۆگر دەشڵێت، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر.



payamner-
Top