قامشلۆ، به خۆپیشاندانی مهدهنیانه وهڵامی پهیهده دهداتهوه
(نووری بریمۆ) ئەندامی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان-سووریا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: بڕیار وابوو ئەمڕۆ سەعات 3 خۆپیشاندان لەبەردەم بارەگای یوئێن لە قامشلۆ بەڕێوە بچێت، بەڵام بۆ سبهینێ سهعات 3 خۆپیشاندانەكە دواخرا.
گوتیشی: ''خۆپیشاندانەكە بۆ ئەوەیە كە پەیەدە دەست لە كارە خراپەكانی بەر بدات، ئەندام و لایەنگرانی ئێمە ئازاد بكات، ئەمڕۆیش كاتێك كە شەهیدی رۆژئاوا دەبردرایەوە، بە ڕێگەی قاچاغ شەهیدیان برد، بەس بۆ ئەوەی خەڵك كۆنەبێتەوە، هۆكارەكەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەوان لە شەقام و كوردانی رۆژئاوا دەترسن، بۆیە لەسەر ئەو كارە خراپانە بەردەوامن".
kdp-
