نێچیرڤان بارزانی: ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ یەكێتی كۆدەبینەوە
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری پێشانگەیەکی مێژوویی و کلتوری کرد و لە پەراوێزی پێشانگەکە، وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانی دایەوە.
لە بارەی کۆبوونەوەکانی ئەم دوایەی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، نێچیرڤان بارزانی گوتی ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ یەکێتی کۆ دەبینەوە و دەچینە ناو وردەکارییەکان.
چارەسەرکردنی کێشەکانیش بە بەرپرسایەتی پارتی و یەکێتی زانی، بە تایبەتی بۆ دیاریکردنی چۆنییەتی حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستان.
لە بارەی پێکھێنانی لیژنەی ھاوبەشیش، ئاماژەی بەوەدا تا ئێستا ھیچ بڕیارێک نەدراوە، بەڵام وەک پارتی لەگەڵ ئەوەدان لیژنەی ھاوبەش پێک بھێنرێت.
گوتیشی لارێمان نییە بە ھاوبەشی لەگەڵ یەکێتی سەردانی لایەنەکان بکەین.
لە کوتاییشدا، راگرتنی نەوتی کەرکوک بۆ بوونی کێشەیەکی تەکنیکی گەڕاندەوە.
payamner-
