تەقتەق.. ئەم ئێوارەیە دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێ

تەقتەق.. ئەم ئێوارەیە دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێ


بەرپرسێکی بەڕێوەبەڕایەتیی شارەدێی تەقتەقی سنووری شاری کۆیە، ھاووڵاتیانی شارەدێکە ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو تەقەیەی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەکرێت، ترسیان لێی نەبێت.



ئامانج جومعە، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی شارەدێی تەقتەق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ 19/1/2017 کاتژمێر 6 بـۆ 8 کورتە فیلمی (ویژدان) لەلایەن گرووپی (ھاوڕێ)وە لەشارەدێی تەقتەق تۆماردەکرێت".



گوتیشی: "لەکورتە فیلمەکەدا بەڕەزامەندی بەڕێوبەری شارەدێی تەقتەق و بەئاگاداری ئاسایش و پۆلیس، یاری ئاگرین بەکاردێت کە دەنگی تەقەی لێدێت، بۆیە ھاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە ئەوە تەقەی تفەنگ نییە و جێی مەترسی نییە".

bas news-
Top