کۆیە.. کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکریت

کۆیە.. کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکریت


پۆلیسی شاری کۆیە ئاشکرای دەکات کە کەسێکیان بە ئۆتۆمبیلێکەوە دەستگیر کردوە کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئۆتۆمبیلەکەی لە ھاووڵاتییەک بردبوو.



شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری کۆیە لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن کەسێکی نەناسراو، بە شەو ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییەکی دەدزرێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/1/2017 ئەو کەسە بە ئۆتۆمبێلە دزراوەکەوە دەستگیر کرا".



گوتیشی: "ئەو کەسە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلە نەناسرێتەوە، ڕەنگی ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕی بوو، ئێستاش ئەو کەسە بەندکراوەو لێکلۆینەوە لە گەڵیدا دەستی پێکردوە".
bas news-
Top