شاندێکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق سەردانی گۆڕان و یەکێتی دەکات
ئەمین بەکر، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: “شاندێکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، هاتوونەتە شاری سلێمانی و لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی کۆدەبنەوە”. ئەوەشی روون کردەوە: “بەشێک لە ئامانجی سەردانەکەیان گفتوگۆکردنە لەسەر پڕۆژەی ئاشتەوایی نەتەوەیی کە لەلایەن ئەمینداری گشتیی ئەو حزبەوە پێشکەش کراوە، چونکە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی دەیەوێت بۆچوونی لایەنەکان لەسەر داهاتووی عێراق وەربگرێت".
هەر لەمبارەیەوە بەلیغ ئەبوکەلەل، بەڕێوەبەری نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە: “ئەمە سەردانێکی ئاساییە بۆ شاری سلێمانی، هاتووین بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی و بڕیاریشمانداوە لەگەڵ ئەو دوو حزبە کۆببینەوە”. دەشڵێت: “ئێمە کار بۆ قۆناغی دوای شەڕی داعش دەکەین و ئەوەش دەزانرێت کە دەبێت هەموو لایەنەکان ڕێک بکەون لەسەر ئەوەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ قۆناغی دوای داعش بکەین
باسنیوز
