ھەولێر؛ ڕووداوی ھاتوچۆ بریندارێکی لێ کەوتەوە

ھەولێر؛ ڕووداوی ھاتوچۆ بریندارێکی لێ کەوتەوە
لە شەقامی ١٠٠مەتری لە ھەولێر، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە بەساڵداچوویەکی تەمەن ٧٧ ساڵدا کێشا و زامداری کرد، پۆلیسی فریاکەوتنیش دەستبەجێ گەیاندیانە نەخۆشخانە.



ڕائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، دەمەوعەسری ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شەقامی ١٠٠مەتری نزیک فامیلی مۆڵ، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ھۆندا ئەزیرا خۆی بە بەساڵداچوویەکدا کێشاوە بە ناوی "نوئیل خزر ئەلیاس" تەمەن ٧٧ ساڵ و زامداری کردووە.



بە وتەی ڕائید ھۆگر، دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتن شوفێری تۆمەتباریان بە ناوی "ر.و.ح" تەمەن ١٩ ساڵ دەستگیر کردووە و زامدارەکەشیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە.
payamner-
Top