ھەولێر؛ ڕووداوی ھاتوچۆ بریندارێکی لێ کەوتەوە
ڕائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، دەمەوعەسری ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شەقامی ١٠٠مەتری نزیک فامیلی مۆڵ، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ھۆندا ئەزیرا خۆی بە بەساڵداچوویەکدا کێشاوە بە ناوی "نوئیل خزر ئەلیاس" تەمەن ٧٧ ساڵ و زامداری کردووە.
بە وتەی ڕائید ھۆگر، دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتن شوفێری تۆمەتباریان بە ناوی "ر.و.ح" تەمەن ١٩ ساڵ دەستگیر کردووە و زامدارەکەشیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە.
payamner-
