فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا قەندیليان بۆردومان كرد

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا قەندیليان بۆردومان كرد


بەبیانووی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە ناوچەکەدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، چەند ناوچەیەکیان لە بناری قەندیل بۆردومان کرد.



وەک ھاووڵاتیانی گوندەکانی بناری قەندیل، لە سنووری شاردەێی وەرتێ، بۆ (باسنیوز) ئاشکرای دەکەن: "کاتژمێر 8ی ئەم ئێوارەیە چوارشەممە 18/1/2016 دوو فڕۆکەی سوپای تورکیا، بەبیانووی بوونی (پەکەکە) لەدەڤەرەکەدا، چەند شوێنێکیان لە پردەشاڵ و ئێنزێ و چەند ناوچەیەکی دیکەیان لە بناری قەندیل بۆردومان کردووە".



ئاماژەش بەوەدەکەن: "لەکاتی بۆردومانەکەی فڕۆکەکانی تورکیا، چەند دەنگێکی بەھێز بیستراوەو تائێستاش فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە".
bas news-
Top