بڕە پارەیەکی دیکە بۆ مامۆستایان خەرج دەکرێت
مامۆستا ئەحمەد کەریم، لێپرسراوی بەشی پلاندانان لە بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی شارباژێڕ، ڕایگەیاند: "پێویستە سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەکەین ڕۆژی شەممە 21/1/2017 کاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانی لەناو دیوانی پەروەردە ئامادە بن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی ڕێکخراوی (Giz)ی ئەڵمانی، کە مانگانە بڕێک پارە بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار خەرج دەکات".
گوتیشی: "لە (30 بۆ 70) کیلۆمەتر ھەموو مامۆستایەک بڕی 75 دۆلاری ئەمەریکی وەردەگرێت، لەسەروو (70) کیلۆمەترەوە بڕی 100 دۆلار خەرج دەکرێت".
ڕوونیشی کردەوە: "پێویستە بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوورەکە ڕۆژی شەممە مۆر و ئیستنساخی تەسکەرەی خۆی و سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەکەی پێبێت بۆ ھەر مامۆستایەک (5) نوسخەی ڕەنگاوڕەنگ (ملەوەن) لەگەڵ خۆیدا بھێنێت، ھاوکات پارەی ئەم ڕێکخراوە جیاوازە لە 150 ھەزارەکەی ھاندانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
باسنیوز
