بڕە پارەیەکی دیکە بۆ مامۆستایان خەرج دەکرێت

 بڕە پارەیەکی دیکە بۆ مامۆستایان خەرج دەکرێت
لە سنووری بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی قەزای شارباژێڕی سەر بەپارێزگای سلێمانی، جگە لەپارەی ھاندانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاوکات بڕێک پارەی دیکە بەپێی شوێنی نیشتەجێبوونی مامۆستایان خەرج دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوایەک ئاڕاستەی مامۆستایان دەکرێت.

مامۆستا ئەحمەد کەریم، لێپرسراوی بەشی پلاندانان لە بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی شارباژێڕ، ڕایگەیاند: "پێویستە سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەکەین ڕۆژی شەممە 21/1/2017 کاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانی لەناو دیوانی پەروەردە ئامادە بن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی ڕێکخراوی (Giz)ی ئەڵمانی، کە مانگانە بڕێک پارە بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار خەرج دەکات".

گوتیشی: "لە (30 بۆ 70) کیلۆمەتر ھەموو مامۆستایەک بڕی 75 دۆلاری ئەمەریکی وەردەگرێت، لەسەروو (70) کیلۆمەترەوە بڕی 100 دۆلار خەرج دەکرێت".

ڕوونیشی کردەوە: "پێویستە بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوورەکە ڕۆژی شەممە مۆر و ئیستنساخی تەسکەرەی خۆی و سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەکەی پێبێت بۆ ھەر مامۆستایەک (5) نوسخەی ڕەنگاوڕەنگ (ملەوەن) لەگەڵ خۆیدا بھێنێت، ھاوکات پارەی ئەم ڕێکخراوە جیاوازە لە 150 ھەزارەکەی ھاندانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.







باسنیوز
Top