ھەولێر.. بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ بەساڵاچوویەک بریندار دەبێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 18/1/2017، پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ھیۆندای ئەزێرا) خۆی بە بەساڵاچوویەک بە ناوی (نوئێل خزر ئەلیاس) تەمەن 77 ساڵدا کێشاوە و برینداری کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی ھەولێردا تیشک خراوەتە سەر ئەوەش، کە دوای ڕووداوەکە، دەستبەجێ لە لایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە تەمەنی 19 ساڵ بووە، دەستگیر کراوە و بەساڵاچوویەکەش گەیاندراوەتە نەخۆشخانە.
باسنيوز
