ھەولێر.. بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ بەساڵاچوویەک بریندار دەبێت

 ھەولێر.. بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ بەساڵاچوویەک بریندار دەبێت
پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاندووە، کە بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ، لە نزیک (فامیلی مۆڵ)ی شاری ھەولێر، بەساڵاچوویەک بریندار دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18/1/2017، پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ھیۆندای ئەزێرا) خۆی بە بەساڵاچوویەک بە ناوی (نوئێل خزر ئەلیاس) تەمەن 77 ساڵدا کێشاوە و برینداری کردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی ھەولێردا تیشک خراوەتە سەر ئەوەش، کە دوای ڕووداوەکە، دەستبەجێ لە لایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە تەمەنی 19 ساڵ بووە، دەستگیر کراوە و بەساڵاچوویەکەش گەیاندراوەتە نەخۆشخانە.







باسنيوز
Top