وەزارەتى دارایى خشتەیەکى نوێى موچەى ڕاگەیاند
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ى کانونى دووەمى ٢٠١٧ وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ڕۆژى یەکشەممە ٢٢ى کانونى دووەمى ٢٠١٧ موچەى یەکەکانى (٧٠-٨٠)ى وەزارەتى پێشمەرگە دابەش دەکرێت".
