بەڕێوەبەرایەتيی پاسپۆرتی ھەولێر دەوامی فەرمی ڕاگەیاند
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 17/1/2017 کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ھاتووە: "ھاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە کە لە بەرواری 18/01/2017 لە رۆژی چوارشەممەوە، دەوامی فەرمی لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر نووسینگەی یەک و نووسینگەی دووی پاسپۆرت دەست پێدەکات".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: "ڕۆژی چوارشەممە دەوامی فەرمی لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاکو 2:30ی نیوەڕۆ دەبێت".
bas news-
