پەکەکە لە بازگەی کوزینەی سەر بە بە شارۆچکەی وەرتێ پێشمەرگەیەک دەستگیر دەکات
لە بازگەی کوزینەی گوندی زارگەلی بناری قەندیل، گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، بەرپرسی راگەیاندنی لیوای حەوتی ھێزی پێشمەرگەیان دەستگیرکرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان دوێنێ ١٤ کانوونی دووەمی ٢٠١٧، لە بازگەی کوزینەی سەر بە بە شارۆچکەی وەرتێی قەزای رواندز لە بناری قەندیل پەکەکە پێشمەرگەیەک بەناوی عەلی وسو عەلی، دەستگیر دەکەن و رەوانەی بارەگاکانی پەکەکە لە قەندیل دەکرێت، تا ئێستا کەسوکاری ھیچ زانیارییەک لەبارەی سەلامەتی و شوێنی کوڕەکەیان نازانن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکە رايگەیاند: "دوای دەستگیرکردنی ئەو پێشمەرگەیە برایەکی بۆ سۆراغکردن چووەتە بارەگاکانی پەکەکە، پێی گوتوون "ھۆکاری دەستگیرکردنی براکەم پێ بڵێن" بەڵام گوتویانە ئێمە نازانین ھۆکار چییە، بەڵکو بازگەکەمان فەرمانی سەرووی خۆی جێبەجێکردووە".
عەلی وسو عەلی دانیشتووی گوندی خانەقای سەر بە شارۆچکەی وەرتێی سنووری قەزای رواندزە بەرپرسی راگەیاندنی لیوای حەوتی ھێزی پێشمەرگەیه
payamner-
