لە بەغدا دەست بەسەر پۆستەکانی کورددا دەگیرێت
سیروان سیرینی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “زۆر پۆستی کورد لەبەغدا دەستیان بەسەردا گیراوە، چونکە عەقڵیەتی تەوافووق نەماوە و کار لەسەر عەقلیەتی زۆرینە بکات، کۆنتڕۆڵی هەموو شتێک بکات، ئەمەش وادەکات لێکترازانی گەورە لە عێراق ڕووبدات”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: "زۆر پۆستی کورد لەبەغدا پڕنەکراونەتەوە، چونکە ململانێی بەردەوامی نێوان لایەنە سیاسییەکان هەیە و دەیانەوێت ڕێگری لەبەردەم کورد دروست بکەن". گوتیشی: "وەک پارتی مافی خۆمانە بەربژێر بۆ پۆستی وەزیری دارایی عێراق دەستنیشان بکەین، بەڵام نامانەوێت لە دەرەوەی عەقڵیەتی تەوافوقی عەقڵیەتی زۆرینەمان بەسەر بسەپێنرێت بۆیە چاوەڕوان دەکەین".
باسنیوز
