سلێمانی... تەرمی ھاووڵاتیەک بە سووتێنراوی دۆزرایەوە

سلێمانی... تەرمی ھاووڵاتیەک بە سووتێنراوی دۆزرایەوە


لە گەڕەکی ئاوبارەی شاری سلێمانی، تەرمی ھاووڵاتیەک بەسووتێنراوی دۆزرایەوە کە جێگەی فیشەک بەسەریەوە دیارە.





بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەووتوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە (٩⁄١⁄٢٠١٧) لەگەڕەکی ئاوبارەی شاری سلێمانی، تەرمی ھاوڵواتیەک بە سووتێنراوی دۆزرایەوە کە فیشەک بەرسەری کەوتووە.



زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو ھاووڵاتیەی تەرمەکەی دۆزرەوەتەوە ڕەگەزی (نێر)ـە، ھێزەکەنی پۆلیس گەشتنه‌ شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەسەر چۆنیەتی ئه‌نجامدانى، دەکەن.

پەیوەندی کرد بە گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەڵام بەھۆکاری ئەوەی ڕووداوەکە تازە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەبارەوە دەکرێت، ھیچ زانیاریەکی ئاشکرانەکرد.
bas news-
Top