چیرۆکی عەشقی کچە کوردێکی پەنابەر لە ئەورووپا دەنگ دەداتەوە

چیرۆکی عەشقی کچە کوردێکی پەنابەر لە ئەورووپا دەنگ دەداتەوە
کچە کوردێکی خەڵکی ناوچەی (ئەرکەواز)ی سەر بە دیالە کە ساڵی 2016 هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕێگەی ئەورووپایان گرتەبەر، لە سنووری مەکدۆنیا لەگەڵ کارمەندێکی سنوور عاشقی یەکتر دەبن و ژیانی هاوبەش پێکدێنن.

تۆڕی میدیایی بی بی سی لە ڕاپۆرتێکدا چیرۆکی چۆنیەتیی ناسینی نوورا ئەرکەوازی کچە کوردی تەمەن 20 ساڵ و بابی دادوسکی فەرمانبەری تەمەن 40 ساڵی خەڵکی مەکدۆنیای گێڕاوەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاکانی ئەورووپا.

نوورا کە لەگەڵ بنەماڵەکەی چوونەتە تورکیا، یۆنان و لەوێشەوە بۆ مەکدۆنیا و لەڕێگەدا باری تەندروستیی تێک دەچێت و بابی ددوسکی یارمەتییان دەکات و بە گوتەی هەردووکیان لە یەکەم ڕوانین و بینیندا عاشقی یەکتر بوون.

پاشان لە کەمپی پەنابەراندا بۆ ماوەی چەند مانگ بەهۆی ئەوەی نووسرا جیا لە ئینگلیزی چوار زمانی دیکە دەزانێ، لەگەڵ بابی پێکەوە هاوکاری دەکەن و یارمەتیی پەنابەران دەدەن و زیاتر پێکەوە ئاشنا دەبن و پاشان بابی داخوازی لێ دەکات ببێتە هاوسەری و ئەویش قەبووڵی دەکات.

بنەماڵەی نوورا چوونەتە ئەڵمانیا، بەڵام نوورا لەگەڵ هاوسەرەکەی و سێ منداڵی دیکەی بابی، ئێستا لە شاری "کۆمانوو" دەژین و بە گوتەی خۆی ژانێکی خۆشی هەیە و زۆر بەختەوەرە.












باسنيوز
Top