پەرلەمانتارێک: لایەنە عێراقیەکان لەرێگەی دژایەتی کردنی کورد دەیانەوێت دەنگ بۆ خۆیان کۆبکەنەوە
ئەندامی لیژنەی وەبەرھێنان وئابوری لەپەرلەمانی عێراق نەجیبە نەجیب بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" لەئێستادا نزیکبووینەتەوە لەھەڵبژاردنەکان بۆیە شەقامی شیعە کێبرکێیانە کێ زیاتر دژایەتی کورد بکات ئەولایەنە زیاتر لەھەڵبژاردنەکان دەنگ بەدەست دەھێنێت، بەداخەوە ئەو جۆرە بیرکردنەوە ھەڵەیە ھەیە ئەمەش نەک لای ھەمووان بەڵکو لای بەشێک وایە.
نەجیبە نەجیب گوتیشی: بەداخەوە لەئێستا لێدانی بەرژوەندیەکانی کورد بۆتە رێگایەک بۆ ئەوەی لایەنە عەرەبیەکان لەھەڵبژاردنەکان دەنگی زیاتر بەدەست بێنن.
نەجیب وتیشی: بەڵگەی ئێمەش بۆ ئەوقسانە ئەوەیە کە نوری مالیکی داوا دەکات ھێزی پێشمەرگە لەناوچە کوردستانیەکان بکشێنەوە وسەرۆک وەزیرانی عێراق باسی نەوتی ھەرێم دەکات .
باسی لەوەشکرد: عەبادی باس لەوە دەکات داھاتی ھەرێم بۆ مووچە زیاترە تەنھا باسی مووچەی کردووە ئەی بۆ باسی خەرجیەکانی دیکە ناکات وەکو خەرجی پێشمەرگە وشەری داعش وخەرجی ئاوارەکان وخەرجی وەبەرھێنان وئەو تەنھا باسی مووچەی کردووە، بۆیە گەر عێراق تەنھا لەسەر داھاتی نەوت بێت دەتوانی بەرێوە بچێت ئەمە دیارە کە ناتوانێت، بەڵام پارە لەبانکی ناوەندی رادەکەشێت تاوەکو دەتوانن خەرجیەکان دابین بکەن.
payamner -
