کارنامەی سەردانەکەی یڵدرم بۆ بەغدا و هەولێر بڵاو دەکرێتەوە

 کارنامەی سەردانەکەی یڵدرم بۆ بەغدا و هەولێر بڵاو دەکرێتەوە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 7/1/2017 بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە فڕۆکەیەکی تایبەت سەردانی عێراقی کرد.



هەروەک ئەنادۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، بیناڵی یڵدرم لە بەغدا لەگەڵ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆمار، سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای حزبە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە، ەبێ ئاماژەکردن بە کۆبوونەوە لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.



هەریەکە لە فکری ئیشک‌ی یاوەری وەزیری بەرگری، عیسمەت یڵماز‌ی وەزیری پەروردە، بەرات ئەلبایراک‌ی وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، نیهات زەبیکچی‌ی وەزیری ئابووری و بولەنت توفەکچی، وەزیری بازرگانی و گومرگ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.



هەروەک ئەو ئاژانسە، کە ئاژانسێکی نیمچە فەرمیی تورکیایە، لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، کە رۆژی یەکشەممە 8/1/2017 ئەنجامی دەدات، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.




باسنيوز
Top