فەرماندەیەکی پێشمەرگە وەڵامی قسەکانی مالیکی دەداتەوە

فەرماندەیەکی پێشمەرگە وەڵامی قسەکانی مالیکی دەداتەوە

مالیکی کە گوتوبوی دەبێ پێشمەرگە لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان بکشێتەوە و لە وەڵامیشدا فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێ، ھێزی پێشمەرگە بە ھیچ شێوەیەک لەو ناوچانە ناکشێتەوە کە لە دەستی داعش رزگاری کردووە.

بەرپرسی میحوەری باشووری کەرکووک وەستا رەسوڵ سەبارەت بە کشانەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانەی ئازادی کردووە، بە ٢٤ K راگەیاند: "بەھیچ شێوەیەک پێشمەرگە لە ناوچە کوردییە تازە ئازادکراوەکان ناکێشتەوە".

گوتیشی: "ئەوەی مالیکی دەڵێت ھێزی پێشمەرگە بکێشتەوە تەنیا بۆ راکێشانی شەقامی عەرەبیە"‌.

وەستا رەسوڵ ئەوەشی خستەڕوو: "ئێمە ئەزموونمان ھەیە لەگەڵ سوپای عێراق، کاتێک لەو ناوچانە بووە ئەدائی باشیان بۆ خزمەتی خەڵک پێشکەش نەکردووە، لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک داعش ھێرشی کردە سەر مووسڵ لەماوەی دوو رۆژدا فیرقەیەکی گەورەی سوپای عێراق بەبێ ئەوەی تەقەی لەسەربێ کەرکووکی چۆڵ کرد، جارێکی دیکە خەڵکی کەرکووک بە ھەموو پێکھاتەکانەوە، ناتوانێ پشت بە سوپایەکی لەم جۆرە ببەستێ".

دوو رۆژ لەمەوبەر نوری مالیکی سەرۆکی حزبی دەعوە و جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە تاران رایگەیاندووە، دەبێ پێشمەرگە لەو ناوچانە بکشێتەوە کە تازە ئازادیکردووە
payamner-
Top