کفری.. دوو تەرمی نەناسراو دەدۆزرێنەوە

 کفری.. دوو تەرمی نەناسراو دەدۆزرێنەوە
دوو تەرمی نەناسراو لە سنووری شارۆچکەی کفری لە ئیدارەی گەرمیان دۆزراونەتەوە و پۆلیسیش راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، کە تەرمەکان بە مەبەستی ناسینەوەیان رەوانەی دادپزیشکیی کەلار کراون و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری هەروەها رایگەیاندووە، کە دوو تەرمەکە لە رێگای نیوان گوندەکانی لەک و میرناسر لە سنووری شارەێی زیندانە لە شارۆچکەی کفری دۆزراونەتەوە.






باسنیوز
Top