توێژەرێک بۆ عەلی باپیر: لەجیاتی پارتی و یەکێتی بوونایە داعش لەچاوتان فریشتە دەبوو
ئەمڕۆ چوارشەممە 4\1\2017، سۆران سێوکانی، توێژەر لە بواری ئیسلامی سیاسی، لە نووسینێکدا لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاماژەی بەوە داوە، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕای گەیاندووە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتیی کوردستان، عەلمانین و ”کوردستانیان کاول کرد“.
ئەو توێژەرە لە عەلی باپیر دەپرسێت: ”ئەدی مامۆستای مامۆستایان، داعش بەو پێوەرەی تۆ بۆ ئیسلامی نین؟ ئەوان نەک کوردستان، بەڵکوو ژیانیان تێک دا و دونیایان بۆ سەردەمی بەربەریەت گەڕاندەوە“.
لە کۆتاییشدا سۆران سێوکانی بە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت: ”باوەڕ بکە ئێوە بوونایە لە جیاتی یەکێتی و پارتی، داعش لەچاوتان فریشتە دەبوو“.
باسنيوز
