وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌باره‌ی حه‌جه‌وه ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
نه‌به‌ز ئیسماعیل كه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه رایگه‌یاند "ئەو ھاوڵاتیانەی ناویان لە تیروپشکی حەج (دەرناچێت)له مساڵدا 2017 لە ئایندەدا ھەموو مافەکانیان پارێزراو دەبێت، واتە بۆناو نووسینەوە لەداھاتوودا ھیچ (پارەیەک نادەن) و بێ بەرامبەر ناویان دەچێتە تیروپشکەوه".
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كۆتایی ساڵی رابردوو مه‌رج و رێنمایی نوێی بۆ تۆماركردنی ناو بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌ساڵی داهاتوودا راگه‌یاند، كه ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه‌ساڵانی رابردوو ناویان تۆماركردووه.
به‌پێی رێنماییه‌كان، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچن بۆ حه‌ج ده‌بێت ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن، له‌به‌رانبه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێكیشدا بڕی 50 هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت، بڕیاره‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه‌ساڵانی رابردوو ناویان تۆماركردووه.
له‌ئێستادا 18 بنكه‌ی تۆماركردن كراوه‌ته‌وه له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمدا تا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن.
به‌پێی رێنمایی نوێی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه له‌سه‌ر پسوڵه‌ی خۆراك ده‌بێت، واته هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پسوڵه‌ی خۆراكه‌كه‌ی ئه‌و پارێزگایه نه‌بێت ناتوانێت ناوی خۆی تۆماربكات، واتا هاوڵاتیه‌كی دهۆك ناتوانێ له‌سلێمانی یان هه‌ولێر ناوی خۆی تۆماربكات.
فۆڕمه‌كه دابه‌شكراوه بۆ پێنج گروپ، گروپی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و پیاوانه‌یه كه‌به‌ته‌نها ناوی خۆیان تۆمارده‌كه‌ن، گروپی دووه‌میش بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌یه كه‌به‌ته‌نها ناوی خۆیان تۆمارده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌بێت ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی 50 ساڵه‌وه بێت، گروپی سێیه‌میش بۆ ئه‌و پیاوانه ته‌رخانكراوه كه‌ئافره‌تی له‌گه‌ڵ بێت مه‌حره‌می بێت، گروپێكیش بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاركراوه كه‌ژن ومێردن به‌ڵام مه‌رجه یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه پێشتر حه‌جیان نه‌كردبێت.
خه‌ندان
