باشووری کەرکووک.. 20 چەکداری داعش کوژران

 باشووری کەرکووک.. 20 چەکداری داعش کوژران
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە 20 چەکداری رێکخراوی توندڕەوی داعش لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک کوژران.



سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 4/1/2017، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بارەگاکانی داعش‌یان لە شارەدێکانی تازە و رەشاد لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک بۆردومان کرد.



بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بۆردومانەکانەوە، 20 چەکداری داعش لە هەردوو شارەدێکەدا کوژران.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.





باسنيوز
Top