له ئێران یەکەم بەندکراوی کورد لە ساڵی 2017 لەسێدارە درا
بەپێی هەواڵی ماڵپەرە خۆجێیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە 2017 -1-3 ، یەکەم بەندکراوی کورد لە ساڵی 2017 بەناوی"مەحموود فەرمەرزی" هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری قوروە بە تاوانی قەتڵی بە ئەنقەست لە زیندانی ناوەندیی شاری قەزوین "چوبین" لەسێدارە دراوە.
ئەو هاووڵاتییە لەسێدارە دراوە، بەهای ساڵی 2009 لە شاری قەزوین تووشی قەتڵی ئەنقەست بووە ساڵی 2010 لەلایەن دادگای گشتیی ئەو شارەوە سزای سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە.
ئەو سەرچاویە ئەوەی ڕوون نەکردووتەوە کە مەحموود فەرمەرزی بە چ هۆکارێک تووشی ئەو قەتڵه بووە.
ئەو بەندکراوە کوردە نزیکهی 9 ساڵ لە زینداندا بووە و پاش دوو ساڵ لە کاتی دەستبەسەریدا لە زیندانی قەزوینەوە بۆ زیندانی (ئەبهەر)ەوە گواستراوتەوە و چەند هەفتە لەمەوبەر لە زیندانی (ئەبهەر)ەوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی شاری قەزوین گواستراوتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بە لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، باسی لە ڕووماڵ نەکردنی پرسی سێدارەی بەندکراوانی کورد لە ڕاگەیەنەکانی حکوومەتیدا کردووە.
باسنيوز
