له سنه ئەندازیارێکی بەندکراوی کورد 40 ڕۆژە چارەنووسی نادیارە
بەپێی هەواڵ ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) ئەندازیار سابیر نادری، ئەو لاوە کوردەی خەڵکی شاری قوروەیە کە یەک مانگ پێش لە ڕێکەوتی 2016 -12- 4 دەستبەسەر کراوە و ئێستاش پاش مانگێک، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران بە بنەماڵەی ئەم لاوە دەستبەسەرکراوەیان ڕاگەیاندووە کە تاکوو ماوەی دەستبەسەرکرانی سابیر لە 40 ڕۆژ کەمتر بێت، لەمەڕ چارەنووسی کوڕەکەتان ئاگادارتان ناکەینەوە.
پێشتر و پاش دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (هەنگاو)ی راگەیاندبوو کە ناوەندە ئەمنییەکانی قوروە دەفتەرچە و کارتی بانکیی هەموو ئەندامانی بنەماڵەی سابیر نادرییان زەوت کردووە و ئەو بنەماڵەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانە و بژێوی ژیانیان ناچار بوون کە لە دۆستان و ئاشنایانی خۆیان پارە قەرز بکەن.
سابیر نادری ئەندازیاری کۆمپیۆتەر و بەرپرسی کۆمپانیای "نەرم ئامێر و ئەلکترۆنیی پوویا"یە لە شاری قوروە و دوو برای چالاکوانی سیاسییە و بەهۆی زەخت و گوشاری حکوومەتی ئێران بە ناچاری کوردستانی ڕۆژهەڵاتیان بەجێ هێشتووە.
باسنيوز
