له سنه ئەندازیارێکی بەندکراوی کورد 40 ڕۆژە چارەنووسی نادیارە

له سنه ئەندازیارێکی بەندکراوی کورد 40 ڕۆژە چارەنووسی نادیارە
ماوەی یەکە مانگە ئەندازیارێکی خەڵکی شاری "قوروە"ی سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیر کراوە وهەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.



بەپێی هەواڵ ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) ئەندازیار سابیر نادری، ئەو لاوە کوردەی خەڵکی شاری قوروەیە کە یەک مانگ پێش لە ڕێکەوتی 2016 -12- 4 دەستبەسەر کراوە و ئێستاش پاش مانگێک، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران بە بنەماڵەی ئەم لاوە دەستبەسەرکراوەیان ڕاگەیاندووە کە تاکوو ماوەی دەستبەسەرکرانی سابیر لە 40 ڕۆژ کەمتر بێت، لەمەڕ چارەنووسی کوڕەکەتان ئاگادارتان ناکەینەوە.



پێشتر و پاش دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (هەنگاو)ی راگەیاندبوو کە ناوەندە ئەمنییەکانی قوروە دەفتەرچە و کارتی بانکیی هەموو ئەندامانی بنەماڵەی سابیر نادرییان زەوت کردووە و ئەو بنەماڵەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستی ڕۆژانە و بژێوی ژیانیان ناچار بوون کە لە دۆستان و ئاشنایانی خۆیان پارە قەرز بکەن.



سابیر نادری ئەندازیاری کۆمپیۆتەر و بەرپرسی کۆمپانیای "نەرم ئامێر و ئەلکترۆنیی پوویا"یە لە شاری قوروە و دوو برای چالاکوانی سیاسییە و بەهۆی زەخت و گوشاری حکوومەتی ئێران بە ناچاری کوردستانی ڕۆژهەڵاتیان بەجێ هێشتووە.







باسنيوز
Top