گرووپەکەی مالیکی، دەیەوێ نێوانی هەولێر و بەغدا تێك بدا
دەمێکە کۆمەڵە پەرلەمانتارێکی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لهههوڵدان له هەموو پرسێکدا گرفت بۆ هەرێمی کوردستان بنێنهوه؛ ئەمانە بەگوێرەی زانیاریی شرۆڤەکارانی سیاسی لە لایەن (مالیکی)یهوه هان دراون و ئامانجیان دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستانه، پێوەست بەم بۆچوونە، (د.ئەشواق جاف) ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ، ''ئەم گرووپە دروستکراوە كه لە نێو پەرلەمانی عێراقدان، وەک هیزێک خۆیان نیشان داوە و ئەو مافە دەستوورییەی کە پەرلەمانیش هەیەتی لە چاودێریکردنی حکوومەت، ئەوان به مهرامی سیاسی بۆ لێپێچینەوە لەگەڵ وەزیرەکاندا بهخراپه كهڵكی لێ دهبینن، بەبێ ئەوەی گوێ بدەنە لایەنی پیشیەیی و تەنیا رەچاوی لایەنی سیاسی دەکەن.''
ئهو به ئاشكرا گوتیشی، ''ئەم گرووپە سهربه (مالیكی)یه و دەیانەوێ کورد لە ناوەندی بڕیاری بەغدا دوور بخەنەوە، وەک لە رابردوویش بینرا کە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرێکی یەکگرتوو و کۆمەڵ دوور خرانەوە، سوپاساری عێراقیان خانەنشین کرد، ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانیان لەسەر کار لادا، خۆ ڕوون بوو كه ئەم كارانهیان بۆ رووخاندنی حکوومەتی (عەبادی) بوو.''
ئهو نوێنهرهی كورد له بهغدا ههروهها گوتی، ''ئامانجێکی دیکەی ئەو گرووپە ئهوهیه كه دەیەوێ هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا لەبار ببات، چونکە ترسیان هەیە ئەو هەماهەنگییەی کە لەنێوان بەغدا و هەولێردا هەیە، ههر له بواره سهربازییهكهیدا نهمێنێتهوه و لایەنی سیاسی و ئابوورییش بگرێتهوه، بۆیە وا دژایەتی لەباربردنی ئەو هەماهەنگییە دەکەن.''
(ئەشواق جاف) به پێویستی زانی، لیسته كوردستانییهكانیش هێزێکی یەکگرتوو دروست بکەن و رووبەڕوویان ببنەوە، گوتیشی ''ئاخر بۆیە ئێمە دەڵێین پێویستە یەکگرتوو بین و جارێکی دیکە وەک کوتلە کوردستانییەکان تەوافوق بکەینەوە، لە پێناو پارێزگاریکردن لە هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەیه.''
KDP-
