ئەفەندی: سنووری هەرێمی کوردستان تاسەر رووباری مووسڵە
(حەمید ئەفەندی) بەرپرسی میحوەری باشیک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، زۆرجار گوێبیست دەبین کە ئەو خاکەی ئێستا پێشمەرگە لێی جێگیرە ئەمە سنووری کوردستانە، راستە پێشمەرگە سەنگەری لێداوە و لێی جێگیر بووە، بەڵام ئەمە هەموو سنوور نییە، بەڵکوو سنووری هەرێمی کوردستان تاسەر رووباری مووسڵ دەچێت.
(حەمید ئەفەندی) گوتیشی، بۆ دیاریکردنی سنووری ھەرێمی کوردستان پێویستە رێککەوتن بکرێت، چونکە ئەوەی ھەیە سنوور نییە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ئەو ناوچانەی رزگاریکردوونە بەھیچ شێوەیەک لێی ناکشێتەوە و تێیدا جێگیر بووە و هێشتا سنووری ئێمە ماوە.
ئەو فەرماندەیە پێشمەرگە لە باشیک ئاماژەیشی دا، ھۆکاری دواکەوتی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی کۆڵان بە کۆڵان، بەڵام ھەر چۆنێک بێت تا سێ مانگی دیکە بەتەواوەتی ئازاد دەکرێت.
KDP-
