دربۆ: پێویست ناکات پەکەکە بیانو بگرێ؛ خۆی ٥ کۆمەڵگە ماون و ئازاد دەکرێن

 	 دربۆ: پێویست ناکات پەکەکە بیانو بگرێ؛ خۆی ٥ کۆمەڵگە ماون و ئازاد دەکرێن
فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال، (قاسم دربۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوت، ئەوانەی وا دەڵێن کە هێشتا پەنجا لەسەدی خاکی شنگال لەدەستی داعشدایە ئەوانە بیانو دەگرن، چونکە تەنیا ٥ کۆمەڵگە و چەندگوندێکی بچوک لەدەستی داعشدا ماوە، بۆیە پێویستە پەکەکە بڕوات و چیدی بیانو نەگرێ.



(قاسم دربۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، بۆ ئەوانەی کە دەڵێن هێشتا ٥٠ لەسەدی خاکی شنگال لەدەستی داعشدا ماوە، ئەوانە راست ناکەن، چونکە تەنیا ٥ کۆمەڵگە و چەند گوندێکی بچووک لە دەستی داعشدا ماوە کە ئەمانەن؛ ھەر یەک لە کۆمەڵگەکاتی گرعوزێر، گرزەرک، سیبا شێخ خدر، تل قەسەب، تل بەنات و چەند گوندێکی بچووکی نێو کۆمەڵگاکە، ئەگەر نا زۆرینەی شنگال ئازادکراوە و کەمێکی ماوە ئازاد بکرێت.



(دربۆ) ئاماژەیشی دا، پێشمەرگە بۆ ئازادکردنی ئەو شوێنانەی ماون پێویستی بە هیچ هێزێک نییە و خۆی ئازادیان دەکات، بۆیە پێویست ناکات پەکەکە بیانوبگرێ و خۆی لە شنگالدا بێڵێتەوە، ئیدی کاتی ئەوەیە شنگاڵ چۆڵ بکەن، چونکە پێویستیمان پێیان نییە.
KDP-
Top