پێنجوێن.. لە ساڵی 2016 ئامارەکانی کوشتن و دزیکردن کەمی کردوە

پێنجوێن.. لە ساڵی 2016 ئامارەکانی کوشتن و دزیکردن کەمی کردوە
قایمقامی شارۆچکەی پێنجوێن، ڕایدەگەیەنێت ساڵی 2016 بۆ سنوورەکە زۆر قوڕس بووە و لەگەڵ ئەوەش کێشە و تاوانەکان، لەو ساڵەدا بە بەراورد بە ساڵی 2015 زۆر کەمی کردووە.



زانا ڕەحمان، قایمقامی شارۆچکەی پێنجوێن، ئەمڕۆ سێشەممە 3/1/2017 لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەرەڕای قوڕسی بارودۆخی سیاسی و قەیرانی دارایی، ساڵی 2016مان تێپەڕاند، بەپێی ئامارەکانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن، کێشە و تاوان و دزی و سەرپێچی لە یاسا، ساڵی 2016 لەساڵی 2015 کەمتر بووە".


قایمقامی شارۆچکەی پێنجوێن، روونیشی کردەوە: "لە ساڵی 2015دا، 693پەڕاو ھەبووە، بەڵام لەساڵی 2016دا، تەنھا 481 پەڕاو ھەبووە، ئەم کەمبونەوەیەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ چاوکراوەیی ھێزە ئەمنییەکان و بەشێکیشی دەگەڕێتەوە بۆ باشی و ھاوکاری ھاووڵاتیانی شارۆچکەکەمان".


گوتیشی: "ساڵی ڕابردوو کاروباری ھاووڵاتیان پەکی نەکەوت و لە ڕووی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا، ئاو، تەندروستی، پاراستنی ئارامی و ئاسایشەوە، توانراوە بەباشی کارەکان بەڕێوەببرێن".
BAS NEWS -
Top