کەسایەتییەکی مەسیحییەکانی کوردستان و عیراق کۆچی دوایی کرد

کەسایەتییەکی مەسیحییەکانی کوردستان و عیراق کۆچی دوایی کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنوەر مەتی ھەدایە، سەرۆکی بزووتنەوەی کۆمکاری سریانی و نوێنەری مەسیحییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بە ھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

نەوزاد پۆڵس، سەرۆکی ڕێکخراوی سورایا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کەسایەتیی مەسیحییەکانی کوردستان و عیراق (ئەنوەر مەتی) کە کەسایەتییەکی ناوداری مەسیحییەکان و لە ھەمانکاتدا سیاسییەکی بەتوانای سریانییەکان بوو، ئەمڕۆ سێشەممە 3/1/2017 لە لوبنان کۆچی دوایی کرد و ئەمشەو تەرمەکەی دەگاتەوە ھەرێمی کوردستان".


گوتیشی: "ئەو کەسایەتییە لەسەر لیستی کۆتاکان نوێنەری مەسیحییەکان بووە و دوای ڕووداوەکانی دوو ساڵی ڕابردووی مووسڵ لە شارۆچکەی عەنکاوە نیشتەجێیە".

bas news -
Top